وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی نوێی دیجیتاڵی لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە لە ناوچەکانی سۆران، کۆیە، شێخان، سیمێل و خەبات کەوتە کار. بەم هەنگاوەش نزیکەی 300 هەزار هاوبەشی نوێ دەچنە چوارچێوەی سیستەمە خێرا و مۆدێرنەکەوە.
ئەم سیستەمە نوێیە پرۆسەی پسوولەکردن و مامەڵەی هاووڵاتییان یەک دەخات و هاوبەشان دەتوانن لە ڕێگەی سەکۆی دیجیتاڵی “ئی-پسوولە” بە ئاسانی پارەی کارەباکانیان بدەن. ئێستا 80%ی هاووڵاتییانی هەرێم لەژێر سیستەمێکی یەکگرتووی دیجیتاڵیدا مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی خێرا و بێ ڕۆتین ڕایی دەکەن.
ئەم چاکسازییانە بەشێکن لە پڕۆژەی ستراتیژی “ڕووناکی” کە ئامانجی سەرەکی دابینکردنی کارەبای 25 کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی 2026. حکومەتی هەرێم بەم هەنگاوانە پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان زیاتر پێشدەخات و ڕۆتین کەم دەکاتەوە.

