zagros news agency

سوپای لوبنان پرد و ڕێگە زیانپێکەوتووەکانی باشووری ئەم وڵاتە نۆژەن دەکاتەوە

سوپای لوبنان ڕایگەیاند ڕێگەیەکیان کردووەتەوە و ئەو پردانەیان نۆژەن کردووەتەوە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە باشووری وڵاتدا لەکار کەوتبوون. ئەم هەنگاوە لە سێیەمین ڕۆژی ئەو ئاگربەستەدا جێبەجێ دەکرێت لەنێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیلدا ڕاگەیەندراوە.
سوپا لە ڕۆژی هەینییەوە سەرقاڵی چاککردنەوەی چەندین ڕێگەی زیانپێکەوتووە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە “ڕێگەی نێوان خەردەلی و نەبەتییە بەتەواوی کراوەتەوە.”
بە گوتەی سوپا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی لە دووریی نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتریی باکووری سنووری ئیسرائیل لە باشووری خاکی لوبناندا، تا ڕادەیەک باشووری ئەم وڵاتەی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات جیا کردبووەوە.
سەرەڕای چاککردنەوەی هەندێک لە پردەکان، بە لەبەرچاوگرتنی لاوازیی ئاگربەستی ئێستا، وا دیارە زۆربەی دانیشتووانی باشوور بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان دوودڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

پشتیوان سادق: كاندیدەكان دەبێ ڕەچاوی هەستی خەڵك بكەن، ئارامیی كوردستان و هەولێر لە هەموو شتێك گرنگترە

یاسین