ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال ڕۆژی هەینی ئاشکرای کرد کەسەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترەمپ، زیاتر گومان لە سەرکەوتنی ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هەیە و ئێستا بەرەو هەڵوێستێکی توندتر دەڕوات کە بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان لە دژی تاران لەخۆ دەگرێت.
بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی کە ڕۆژنامەکە لێی گواستوویەتییەوە، ترەمپ لە کۆبوونەوەیەک بە توندی ڕەخنەی لە سەرکردەکانی ئێران گرتووە و وتوویەتی «ئەوان شێت بوون»، هەروەها باوەڕی وایە ئێران تەنها زمانی هێزی سەربازی تێدەگات.
هەمان بەرپرس وتوویەتی ترەمپ هەست دەکات لە دۆخی «تۆڵەسەندنەوە» لە بەرامبەر ئێراندایە و پێی وایە هیچ هەڵبژاردەیەکی باشتر لە بەردەوامکردنی هێرشە سەربازییەکان نییە.
لە لایەکی دیکەوە، وۆڵ ستریت ژۆرنال لە سەرچاوەئەمریکییەکانەوە گواستوویەتییەوە کە شەڕەکە کاریگەریی لەسەر ترەمپ و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی جێهێشتووە، لەگەڵ هەبوونی ئاگادارکردنەوەی دەزگا هەواڵگرییەکان لەسەر هەڕەشەی ئێران بۆ کوشتنی ئەوان.
بەڵام، دوو سەرچاوەی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەیان وتووە کە جاریدکوشنەر و نێردراوی تایبەتی ئەمریکا، ستێڤ ویتکۆف، هێشتا باوەڕیان وایە دەکرێت ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەدەست بێت، هەرچەندە دەرفەتی سەرکەوتنی ڕێگای دیپلۆماسی کەمتر بووەتەوە.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدا دێت کە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە شەوی سێزدەهەم بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەرامبەر ئامانجەکان لە ناو ئێران تەواو کردووە، لە چوارچێوەی هەڵمەک کە واشنگتن دەڵێت ئامانجی کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەلامەتی کەشتیوانی بازرگانی لە تەنگەی هورمزە.
سێنتکۆم هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم موجە هێرشانە زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام بووە. پێشترش سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو شەوی پێنجشەممە بۆ هەینی، هێرشەکانی دژی ئێران بۆ شەوی سێزدەهەم بەردەوام بوون.

