zagros news agency

یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی بەشار ئەسەد بەڕێوەچوو

‎
‎ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-4-2026, یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی غیابی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا و ماهر ئەسەدی برای، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕژێمی پێشوو لە دیمەشق دەستی پێکرد. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی “دادپەروەریی ڕاگوزەری”دا دێت کە وڵاتەکە گرتوویەتیە بەر.
‎

‎بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “فرانس پرێس” لەسەر زاری سەرچاوەیەکی دادوەرییەوە ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم دانیشتنە بریتی بووە لە
‎ دەستپێکردنی ڕێکارە بەراییەکان بۆ دادگاییکردنی بەشار ئەسەد و ماهر ئەسەد بە شێوەی غیابی.
‎
‎هەروەها چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی و سەربازی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێوە دەستگیرکراون دادگایی کران.
‎

‎یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەی لە هۆڵی دادگادا ئامادە بوو، عاتیف نەجیب بوو. ناوبراو کە خزمێکی نزیکی ئەسەدە و پێشتر سەرۆکی لقی ئاسایشی سیاسی بووە لە پارێزگای دەرعا بە کەلەپچەکراوی لەبەردەم دادوەر وەستا. نەجیب تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی سەرکوتکاری و دەستگیرکردنی فراوانی هاووڵاتیان لە سەرەتای خۆپیشاندانەکاندا.
‎

‎دادوەر فەخرەدین عەریان سەرۆکی دادگای تاوانەکان، لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند:
‎ “ئەمە یەکەمین دادگاییکردنی دادپەروەریی ڕاگوزەرییە لە سووریا، کە تێیدا تۆمەتباری دەستگیرکراو و تۆمەتباری هەڵاتووش هەن کە بە غیابی دادگایی دەکرێن.”
‎
‎دادوەر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دانیشتنە تایبەت بووە بە ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان، و بڕیاردرا دانیشتنی دووەم لە ڕێکەوتی 10ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
‎

‎سەرچاوە دادوەرییەکە پشتڕاستی کردەوە کە دادگاییکردنەکە جگە لە خێزانی ئەسەد، کەسانی وەک وەسیم ئەسەد و بەدرەدین حەسوون (موفتيی پێشووی سووریا) و چەندین ئەفسەری باڵای سوپا و هەواڵگری دەگرێتەوە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا بە تۆمەتی پێشێلکاری دژی گەلی سووریا دەستگیرکراون.
‎
‎بەپێی یاسای سزاکانی سووریا، دادگاییکردنی غیابی ڕێگە دەدات بە دادگا کە بەدواداچوون بۆ تۆمەتی کەسانی هەڵاتوو بکات و سزای یاساییان بەسەردا بسەپێنێت تەنانەت ئەگەر لەبەردەم دادگاش ئامادە نەبن.
‎

هەواڵی پەیوەندیدار

تا ئێستا نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه

سەڵاح

ئەمریکا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی هاوبەشییەکی درێژمەودایان واژووکرد

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

یاسین