zagros news agency

دۆنالد ترەمپ : هەلی باش هەیە بۆ چارەسەربوونی دۆخەكە

لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، لە نزیکبوونەوەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران، چاوەڕوان دەکرێت ئێران لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیاری ئەمریکا بداتەوە؛ پێشنیارێک کە بۆ وەستاندنی شەڕ دانراوە و 14 خاڵی لەخۆ گرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی هەرێمایی ئاگادار، تاران لە ئێستادا لە وەڵامدانەوەی ئەو پێشنیارە دەکۆڵێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ڕادەستی بکات، وەک تۆڕی CNN بڵاویکردووەتەوە.

لە پێشنیارەکەدا هاتووە کە پێویستە نزیکەی 400 کیلۆگرام یورانیۆمی بەرز ئاستی پیتاندن ڕادەست بکرێت، بەڵام هێشتا دیار نییە کام وڵات یان لایەن ئەو مادەیە وەردەگرێت ئەگەر تاران ڕازی بێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووسیا پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی یورانیۆمی بەرزپیتاو ڕاگەیاندبوو.

هەروەها، لایەنی ئەمریکی ئامادەیە گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت، بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنەکانی ئێران بەسەر تێپەڕبوون لە تەنگاوی هۆرمز.

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی PBS شەوی ڕابردوو ئاماژەی بە هەندێک لە خاڵەکانی ئەو پێشنیارە کرد. ئەو وتی ئەمریکا ڕەنگە ئەو لایەنە نەبێت کە یورانیۆمی بەرزپیتاوی ئێران وەردەگرێت.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە گەڕانەوەی ئێران بۆ پیتاندنی یورانیۆم تەنانەت بە ڕێژەی 4% ـیش، وەک ئەوەی لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 هاتبوو، لە ناو ڕێککەوتنە تازەکەدا جێگای نییە. ئەو جەختی لەوەش کردەوە کە تاران «پەیمان دەدات دامەزراوە ناوەکییە ژێر زەوییەکانی کار نەخاتەوە»، ئاماژە بە دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەطنز و ئیسفەهان.

ترامپ هەروەها ئاماژەی دا کە ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، واشنتن سزا و گەمارۆکان بەسەر تاراندا سووک دەکات. ئەو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن پێش سەردانەکەی بۆ چین لە هەفتەی داهاتوودا هەیە.

بەڵام لە هەمان کاتدا هەڕەشەشی لە ئێران کرد و وتی: «ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت، بۆردومانەکان بە شێوەیەکی توندتر و بەهێزتر دەست پێدەکەنەوە». ترامپ وتی: «پێم وایە هەلی باش هەیە بۆ چارەسەربوونی دۆخەکە، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، دەبێت بێ‌وچان بۆردومانیان بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران

سەڵاح

جیهان ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی وزە دەبێتەوە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە وێنەی نەبووە

سەڵاح

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART