zagros news agency

حزبوڵڵا چەند کۆبوونەوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئەو هێرشانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی، چەند کۆبوونەوەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
میدیای جەنگیی حزبوڵڵا لە چەند ڕاگەیەندراوێکی جیاوازدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان کاتژمێر 23:15ـی شەوی رابردووبە کۆمەڵە مووشەکێک کۆبوونەوەیەکی سەربازان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە شارۆچکەی “بەییازە” پێکاوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 9-5-2026، دوو هێرشی دیکە کراوەتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە شارۆچکەی “ڕەشاف”؛ هێرشی یەکەم کاتژمێر 02:30 بە تۆپخانە و هێرشی دووەم کاتژمێر 03:15 بە مووشەک ئەنجامدراوە.
حزبوڵڵا جەختی کردووەتەوە کە ئەم کردە سەربازییانە بۆ بەرگرییە لە گەل و خاکی لوبنان و وەڵامێکە بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە گوندەکانی باشوور. هاوکات ڕایگەیاندووە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دیمەنی هێرشەکەی شارۆچکەی بەییازە بڵاو دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان : خۆشحاڵين به‌ دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن سه‌رۆكى كوردستان

یاسین

وەزارەتی دارایی عێراق زیادكردنی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان ڕەت دەكاتەوە

سەڵاح