zagros news agency

لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا؛ تەزووی کارەبا گیانی لە فەرمانبەرێکی هەولێر سەند

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێری لە کاتی کارکردندا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی کارەبا، فەرمانبەرەکە ناوی (نیعمەت هادی قادر)ە و لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر بووە. ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیی خۆی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی کارەبا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەو فەرمانبەرە، ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە پێناو خزمەتکردن بە نیشتمان گیانی سپاردووە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح

لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو عێراق 10 تریلیۆن دیناری قەرز کردووە

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سەڵاح