zagros news agency

شاندێکی حەماس بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست سەردانی مسر دەکات

 

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئیسرائیل وەڵامێک لە حەماسەوە وەردەگرێت سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئیسر ائیل بڵاویان کردەوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا، ئیسرائیل وەڵامێک لە یەحیا سنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەززە وەربگرێت سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر حەماس وەڵامەکانی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان نەرێنی بێت، ئەوا رەنگە ئیسڕائیل دەست بە هێرشکردن بۆ سەر رەفەح بکات.

لەلایەکی دیکەوە، سەرکردەیەکی حەماس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، سبەی دووشەممە شاندێکی حەماس بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی ئاگربەست لە غەززە سەردانی قاهیرە دەکات.

جەنگی غەززە کە ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ بەسەریدا تێپەڕی کردووە، هێشتا ئەنجامەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسیش بریندار بوون، هاوکات لە لایەنی ئیسرائیلیش هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا سێ شاری گرنگی یەمەنیان كردۆته‌ ئامانج

سەڵاح

فەرەنسا: لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئێراندا یارمەتیی ئیسرائیلمان داوە

سەڵاح

90 هەزار حەبی کاپتاگۆن لە لادێکانی دیمەشق دەستی بەسەردا گیرا

دڵشاد