zagros news agency

90 هەزار حەبی کاپتاگۆن لە لادێکانی دیمەشق دەستی بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 90 هەزار حەبی کاپتاگۆن.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، لقی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای لادێکانی دیمەشق، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی ئەلتەل، ئۆپەراسیۆنێکیان کرد، کە لە ئەنجامدا دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لەساتی دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکان بڕی 90 هەزار حەبی کاپتاگۆنیان پێبووە مەبەستیان بووە لە ناوچەکە دابەشی بکەن و بیفرۆشن.
ڕاشیگەیاند، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕەوانەی دادگا کراون بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
لە وەتەی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011ەوە دەستیپێکردووە تا ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، حەبی کاپتاگۆن گەورەترین هەناردەی سووریا بووە، فرۆشتنی ئەم ماددەیە سەرچاوەیەکی سەرەکی بووە بۆ دابینکردنی بودجە بۆ ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی فەرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە

سەڵاح

دوو فرۆکەی ئەمریکی کەوتنە خوارەوە

گوران

ئێران و فەڕەنسا؛ گۆڕینەوەی دوو زیندانیی فەڕەنسایی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا

سەڵاح