zagros news agency

درۆنێک لەناو بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کەوت


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 12-5-2026, گرژییەکانی بەرەی باکووری ئیسرائیل و سنوورەکانی لوبنان چوونە قۆناغێکی نوێوە، کاتێک میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەناو بنکەیەکی سەربازی لە باکووری وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە.


​ شارەوانی کریات شمونە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە ناوچەکە دەبیسترێن، بەهۆی “ڕووداوە سەربازییەکانەوە بەردەوامە”.

هەروەها بەرگری شارستانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆ جاری سێیەم زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی “مەرگلیوت” و “مەنارە” لێدراوە، ئەوەش دوای دزەکردنی درۆنی دوژمن بۆ ناوچەکە.
​ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانیویانە چەندین درۆن کە لە لوبنانەوە ڕەوانە کرابوون، پێش بەزاندنی سنوورەکان تێکبشکێنن.

​لە لایەکی دیکەوە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە بەهۆی کاریگەری و مەترسییەکانی درۆنی حزبوڵڵا، سوپا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێی بەرگری. ئەم تەکنەلۆژیایە سوود لە ئەزموونەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا وەردەگرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ڕۆژانە زیان بە هێزەکانی ئیسرائیل دەگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل.. لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا، 12 كەس گیانیان لەدەست داوە و هەزار و 50 كەسیش بریندار بوون

سەڵاح

هەنگاوێکی نوێی BMW بەرەو داهاتووی ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆتیک

Mahmood

ئەندامی شۆرای نیگەهبانی ئێران: لەوانەیە ئێمەش وەک سووریامان بەسەر بێت

سەڵاح