zagros news agency

پنتاگۆن: تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ٢٩ ملیار دۆلار

 

بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن ڕای گەیاند شەڕی ئەمریکایی و ئیسرائیلی بەرانبەر ئێران تا ئەم ساتە ٢٩ ملیار دۆلار تێچووی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبووە؛ ئەم ژمارەیە بەراورد بەو خەمڵاندنەی کۆتایی مانگی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، ٤ ملیار دۆلار زیادی کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، جوولز هێرست، پشکنەری دارایی پنتاگۆن، بە یاسادانەرانی ئەمریکایی گوتی ئەم تێچووە چاککردنەوە و گۆڕینی کەرەستە سەربازییەکان و تێچووەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکان دەگرێتەوە.
هێشتا ڕوون نییە پنتاگۆن چۆن گەیشتووەتە ئەم ژمارەیە. مانگی ئازاری ڕابردوو سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزی گوتی حکوومەتی ترامپ تێچووی تەنها شەش ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەی بە ١١.٣ ملیار دۆلار خەمڵاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گومانلێکراوانی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران رەوانەی دادگا کران

یاسین

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور دەكات

یاسین