zagros news agency

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بۆ 3500 کەس بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی کە وڵاتی ڤەنزوێلای هەژاند بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 3 هەزار و 500 کەس.

ئەم کارەساتە سروشتییە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئەو وڵاتەدا و بەهۆیەوە سەدان باڵەخانە و خانووی نیشتەجێبوون ڕووخاون.

تیمەکانی فریاگوزاری دوای چەندین کاتژمێر لە کارکردن، توانیان دوو منداڵ بە ساخی و دروستی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕوخاوەکاندا دەبهێنرێنە دەرەوە، ئەمەش هیوایەکی نوێی بەخشییە تیمەکانی ڕزگارکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت

دڵشاد

لەسەر فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 500 فەرمانبەر دادەمەزرێندرێن

یاسین

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە قەزای خەبات دادەنێت

یاسین