zagros news agency

پوتین سەردانی چین دەکات

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئاڕتی، کرێملین ڕای گەیاند ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بەم زووانە سەردانی چین دەکات.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەرقاڵی دیدارە لە چین.
هێشتا ڕێکەوتی گەشتەکەی پوتین دیاری نەکراوە، بەڵام دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کرێملین، گوتی تەواوی ئامادەکارییەکانی ئەو گەشتە کۆتایییان هاتووە.
دوایین گەشتی پوتین بۆ چین لە ئەیلوولی ٢٠٢٥دا بوو؛ ئەو کات لە نمایشێکی گەورەی سەربازی لە پەکین و کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکاندا بەشداریی کرد.
میدیاکانی ڕووسیا پێشتر بڵاویان کردبووەوە پێدەچێت ئەو گەشتە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان بەرزنجی: کێشەی کەمی دەرمان بەهۆی نەبوونی نەختینە بوو

یاسین

خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى کۆریاى باشوور بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

ئێران؛ دوو جوولەکەی ئەمریکایی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران

یاسین