zagros news agency

راپۆرتێک : ئەمریکا و چین مەترسین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی

لە ڕاپۆرتێکی ستراتیژیی نوێدا هۆشداری دا کە هەر ملمەلانییەک نێوان ئەمریکا و چین لەسەر تایوان، مەترسی گەیشتن بە قۆناغی بەکارهێنانی چەکی ناوکی هەیە، چونکە هەردوو لایەن ڕەنگە هێرشە گەورەکان ئاراستەی ناوەندەکانی فەرماندەیی و پەیوەندییە سەربازییەکانی یەکتری بکەن.

ئەو ڕاپۆرتەی کە پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سالانەی بەرگریی Shangri-La Dialogue بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە دا کە جیهان لەسەر دەروازەی “ڕکابەرییەکی نوێی چەکی ناوکی” وەستاوە و ناوچەی ئاسیا-پاسیفیک بووەتە ناوەندی ئەو ملمەلانییە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی IISS، وڵاتانی ناوچەکە و ئەو دەوڵەتانەی بەرژەوەندیی ستراتیژییان هەیە، خەریکی فراوانکردنی  چەکی ناوکی خۆیانن، لەکاتێکدا وڵاتانی بێ چەکی ناوکی هەوڵی پەرەپێدانی مووشەکی دوورمەودا و توانای هێرشی ئاسایی دەدەن، کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی ستراتیژی.

تا ئێستا، هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن واشنگتن یان بەیجینگەوە دەربارەی ئەو ڕاپۆرتە نەدراوە.

چاوەڕوان دەکرێت بابەتەکانی تایوان، شەڕی ئێران و نائاشکرایی لەسەر پابەندییەکانی ئەمریکا بە ئاسیا، لە گرنگترین باسەکانی کۆبوونەوەی Shangri-La Dialogue بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەشت مانگی ئەمساڵ نزیکەی 36 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

سەڵاح

ماريك ساڤایا: 2026 ساڵی داماڵینی چەک دەبێت لە دەستی میلیشیاکان

سەڵاح

به‌ وێنه‌.. کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح