zagros news agency

هاوسن پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات

دوای بڵاوکردنەوەی لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژادەی ئیسپانیا بۆ مۆندیال،کە چەند یاریزانێک بانگهێشت نەکرا بوون گرنگترینیان دین هاوسنی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید
دوای ماوەیەکیش لەبێدەنگی یاریزانەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد.

هاوسن تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X کرد،پەیامێکی بڵاوکردەوە وتی ؛ پیرۆزبایی لە هاوکارانم دەکەم بەبۆنەی نوێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا،منیش لەماڵەوە وەکو ئیسپانیەک پاڵپشتیان دەکەم و هانی هەڵبژاردەکەم دەدەم بۆ بەدەست هێنانی جامی جیهانی.

هاوسن ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی باشی پێشکەش کرد،بەڵام لەکۆتاییدا بووە قوربانی کارەساتەکانی نێو ماڵی مێرێنگی دوای ئەوەی وەرزەکەیان بەبێ نازناو بەڕێکرد نەیتوانی متمانەی لوێز دێلا فۆنتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەست بێنێت و بانگهێشتی مۆندیال نەکرا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریگای یاری کۆتایی جامی عێراق دیاری کرا

یاسین

به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی له‌ راهێنه‌رێكی مه‌دریدییه‌

یاسین

ڕاشفۆرد تەنها بە سەبر گرتن دەتوانێ ئایندەی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یاسین