zagros news agency

بەحرەین ناهێلێت هاووڵاتییانی گەشتی ئێران و عێراق بکەن

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕۆژی سێشەممە ڕای گەیاند بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، تا کاتێکی نادیار گەشتی هاووڵاتییانی بۆ ئێران و عێراق قەدەغە کردووە.
لە کاتی دەستپێکی ململانێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران، کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق، هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتانی کەنداو و بەحرەینیش یەکێکە لەوان.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی بەحرەین کۆتایی مانگی ڕابردوو بڵاوی کردەوە دادگایەکی ئەو وڵاتە ٩ کەسی بە تۆمەتی هاوکاریی سوپای پاسداران بە زیندانی هەتاهەتایی و ٢ کەسی دیکەی لە هەمان دۆسیەدا بە ٣ ساڵ زیندان سزا داوە.
بەحرەین یەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێت و چەندین ساڵە ڕووبەڕووی ئاڵێنگاریی دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین چەندین جار دژی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی هه‌میشه‌ یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟

سەڵاح

نێتفلێکس بە گەڕانەوەی “پڕۆفیسۆر” هەوادارانی سەرسام دەکات

ART

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: لوبنان پەنابەرانی سووریایی بە زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح