سمۆتریچ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ماکۆرریشۆن) رایگەیاند، پێشبینی ناکات ئەمریکا داوایکشانەوەیان لە لوبنان لێ بکات، چونکە بە گوتەی ئەو“ئەمریکییەکان لە هێڵە سوورەکانی ئێمە تێدەگەن.”
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا سوپای ئیسرائیلبۆ چەند ساڵ لە لوبنان دەمێنێتەوە؟ وەزیرەکەی ئیسرائیلگوتی، “بەڵێ، من ئەمە وەک کەسێک دەڵێم کە ئێستاسەرقاڵی دانوستاندنم لەسەر بودجەی بەرگریی وڵات بۆدەیەی داهاتوو.
سەبارەت بە ئەگەری دروستکردنی بنکەی سەربازییهەمیشەیی لەو ناوچانەی لوبنان، سمۆتریچ گوتی:“بێگومان، هەموو شتێک دروست دەکەین. ئێمە لەوێدەمێنینەوە تاوەکو حیزبوڵڵا چەک دادەنێت، تەنانەت پێموایەدوای ئەوەش دەمێنینەوە، چونکە پێویستمان بە سنوورێکیپارێزراوە.”
ئەو وەزیرەی ئیسرائیل رەخنەی لە سنوورەکانیرێککەوتنامەی “سایکس-پیکۆ”ی ساڵی 1916 گرت و گوتی،ئەو سنوورانە “بێمانان” و رەچاوی تۆپۆگرافیای ناوچەکەیاننەکردووە.
سمۆتریچ، مەرجی بۆ کشانەوەیان لە لوبنان دانا و گوتی،تاوەکو حیزبوڵڵا چەک دانەنێت “یەک ملیمەتر” پاشەکشەناکەن و گوتیشی: “ئەمە تەنیا بۆچوونی من نییە، بەڵکوهەڵوێستی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگرییشە، ئێمەهەموومان سوورین لەسەر ئەم بڕیارە.”

