zagros news agency

ڕیال مەدرید پێکانی کۆرتوای ڕاگەیاند

 

یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بوونەتەوە، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی پێکان بووە.
ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەو پشکنینانەی کە لەلایەن خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی یانەکەوە لەسەر کۆرتوای یاریزانەکەمان ئەنجامدرا، دەستنیشانکرا کە پێکانەکەی لە ماسولکەی پەستانی قاچی چەپیدا هەیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، پێکانەکەی کۆرتوا بەو مانایەیە کە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە ناکات، کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیدان دوا بریاری خۆی دا سەبارەت بە راهێنەرایەتی یانەکان

یاسین

هيومان رایتس وۆچ: هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لبنان “تاوانی جەنگە”

یاسین

لوبنان جەنەراڵێکی باڵای ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕادەستی سووریا دەکاتەوە

سەڵاح