zagros news agency

گرنگترین ئەو خالانەی ئەمریکا و ئێران لەسەری رێککەوتوون

قەتەر و پاکستان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەسەرکۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دانوستاندنـەکانیئەمریکا و ئێران لە سویسرا بڵاوکردەوە ورایانگەیاند، هەردوولا لەسەر نەخشەڕێیەکرێککەوتوون بۆ ئەوەی لە ماوەی 60 رۆژدارێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکرێت، هاوکات وەزیریدەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، سزاکانی سەر نەوتیوڵاتەکەی هەڵدەگیرێن و پارە سڕکراوەکانیشی ئازاددەکرێن.

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشەی هەردوو وڵاتی نێوەندگیرداکە ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2026بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە “لووتکەی دەریاچەی لوسێرن” لەسویسرا، لە کەشوهەوایەکی ئەرێنی و بونیادنەردابەڕێوەچووە و پێشکەوتنی باشی بەدەستهێناوە.

گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکە:

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئەم خاڵانەرێککەوتوون:

1. پێکهێنانی لیژنەی باڵا: لیژنەیەکی باڵا دروست دەکرێت بۆسەرپەرشتیکردنی دانوستاندنـەکان. لەژێر دەستی ئەملیژنەیەدا، چەند گرووپێکی کارکردن دروست دەکرێن کەتایبەت دەبن بە دۆسیەی بەرنامەی ئەتۆمی، سزاکان وچاودێریکردن و چارەسەری کێشەکان.

2. رێککەوتنی 60 رۆژە: نەخشەڕێیەک پەسەند کرا بۆ ئەوەیلە ماوەی 60 رۆژدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

3. پاراستنی تەنگەی هورمز: هێڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆلەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست دەکرێت بۆ ئەوەی رێگریلە هەر رووداو و هەڵەتێگەیشتنێک بکرێت، ئەمەش بەئامانجی دەستەبەرکردنی هاتووچۆی سەلامەت بۆ کەشتییەبازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز.

4. راگرتنی شەڕی لوبنان: بە بەشداریی حکومەتی لوبنان وئاسانکاریی نێوەندگیرەکان، “شانەیەکی هێورکردنەوە(نەهێشتنی پێکدادان)” دروست دەکرێت، بۆ دڵنیابوونلەوەی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان بەتەواویکۆتاییان دێت.

5. بەردەوامیی دانوستاندن: بۆ تەواوی ئەم هەفتەیە،دانوستاندنـە تەکنیکییەکان لە هاوینەهەواری بۆرگێنشتاکلە سویسرا لەسەر هەموو پرسەکان بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی کوەیت ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

ڕاپەری جیهانی سێنتراڵ سی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند

ART

کۆمپانیای مێتا نوێکارییەکی گەورەی بڵاوکردەوە بۆ ئەپی واتسئەپ لەسەر تەواوی ئامێرەکانی

یاسین