zagros news agency

کارۆلین : هەرگیز رێکەوتنێکی خراپی وەکوو سەردەمی ئۆباما ناکەین

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیوز” رایگەیاند: “ترەمپ هەمیشە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە پێشینەی کارەکانی، بۆیە هەرگیز ئیمزا لەسەر رێککەوتنێک ناکات کە لە خزمەت ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەماندا نەبێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەیرە کەسێک پێشبینی ئەوە بکات ترەمپ رێککەوتنێک ئیمزا بکات کە هاوشێوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییە کارەساتبارەکەی سەردەمی باراک ئۆباما بێت، بەڵکو پێویستە هەر رێککەوتنێکی نوێ، لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەدا بێت.”

لەلایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان هۆشداری توندی دایە تاران و رایگەیاند: “ئەگەر ئێران پابەندی رێککەوتنەکەی نەبێت و بە شێوازێکی گونجاو رەفتار نەکات، ئەوا ئەوەی پێویست بێت لە دژی ئەنجامی دەدەم.” وتیشی: “تا ئەو کاتەی ئێران رێزمان لێبگرێت، هیچ کێشەیەکمان نابێت.”

ترەمپ ستایشی تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی کرد بە سەرۆکایەتی (جەی دی ڤانس) و رایگەیاند کە کارێکی باشیان کردووە، ئەوەشی خستەڕوو “ئێمە بەشێکی زۆری توانای سەربازی ئێرانمان لەناوبردووە و هێڵەکانی ئاستی یەکەم، دووەم و سێیەمی سەرکردایەتی ئەو وڵاتەمان سڕیوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

یاسین

بلینکن سەردانی تورکیا دەکات

سەڵاح

پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین