بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ دێنزێڵ دۆمفرێسی ئەستێرەی هۆڵەندی و یاریزانەی یانەی ئینتەر میلان ئیمزا کردوە،کە بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بەرگری لە قەڵای شاهانە دەکات.
دەربارەی نرخی گواستنەوەکەی ئەو یاریزانەکە،بەشێکی زۆری سەرچاوەکان دەڵێن بە 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە ئیمزا کراوە و سەبارەت بە کاتی بەسەرچوونی تاکو ساڵی 2030 دەبێت.
دۆمفرێسی تەمەن 30 ساڵ وەکو بەرگریکارێکی باڵ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هێنانی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بووە لە داواکارییەکانی جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

