zagros news agency

نتانیاهو : ئەمریکا پارێزەری ئازادییە لە جیهاندا

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، بنیامین نتانیاهو ڕۆژی هەینی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دونالد ترامپ کرد بۆ پیرۆزبایی لێکردنی بۆ یادی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە ماوەی پەیوەندییەکەدا نتانیاهو وتی ئەمریکا پارێزەری ئازادییە لە جیهاندا و ئیسرائیل بەهایەکی زۆر بە پەیوەندیی نزیکی نێوان هەردوو وڵات دەدات.

هەروەها نووسینگەکە ئاماژەی کرد کە نتانیاهو و ترامپ لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکتر ببینن.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی «معاریڤ» بە گوێرەی وتەی بەرپرسانێک هێشتا هیچ ئامادەکارییەکی کردارى بۆ ئەو سەردانە دەستپێنەکراوە، و بۆیە پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام نەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە هۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

دڵشاد

فوئاد حوسێن : ڕۆژی هه‌ینی شاندی هاوبه‌شیی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کۆدەبنەوە

یاسین

پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ تەواو کرد

یاسین