zagros news agency

پارتى وەک خۆرە و پارێزەرى دیموکراتى و قەوارەى هەرێمى کوردستانە 

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

بە خوێندنەوەى لاپەرەکانى مێژوویی دوێنى و ئەمڕۆش ؛ ئەوەى ئاڵاهەڵگر و بناغەدانەرى هەڵبژاردن و دیموکراسى و بەدامەزراویکردن و هەوێنى دروستکردنى ئەم قەوارەیە ، پارتى دیموکراتى کوردستانە بە ڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى ،هەر لەدواى راپەڕینە شکۆمەندەکەى بەهارى 1991 لە نێو جەماوەرى کوردستان بانگەوازى و پشتیوانى خۆى دەربەرى بۆ بە دامەزراویکردنى هەموو دامودەزگاکان ئەویش بەڕێگە ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازاد و دیموکراسیانە نەک خۆسەپاندن و زمانى هەڕەشە و ترس و تۆقاندن

خەڵکى کوردستان بە ویژدانەوە باسى ئەوە دەکات کە ؛ کێ ئاڵاهەڵگرى دیموکراسى و هەڵبژاردن و پارێزەرى ئەزموونى هەرێمى کوردستان و قەوارەکەى بووە لە هەموو قۆناغەکاندا ، کێ بەرگرى لە سەربەخۆیی و ئازادى و تەبایی نێوماڵى کردستانى کردووە ، کێ باجى قورسى داوەتەوە لە پێناو خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و بەژوەندییە باڵاکانى ، کێ ڕێگرى کردووە بۆ ئەوەى لە پێناو کورسى و پۆستێک شوناس و پێگەى کورد لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتی پارێزراو بێت

کێ ڕووبەڕووى هەموو هەوڵانە بووەتەوە کە تێیدا ئامانج دژایەتیکردن و شێواندنى راستییەکان و چەواشەکردنى خەڵکن ، بەتایبەتى سەرنجدان ئەنجامدانى شەش خوڵى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ئینجا هەڵبژاردنەکانى عێراقیش ، پارتى دیموکراتى کوردستان بەهۆى هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانى و خاکەڕایی و خزمەتکردنى بێ وچان و هەڵگرتنى ئەرک وبەرپرسیاریەتى مێژوویی لە قۆناغە سەختەکاندا جیاواز لە هەموو حزب و لایەنەکانى دیکەى کوردستان ، ئەمڕۆش خەونى ئەوە دەبینن جارێکى تر بە هاوپەیمانەیەتییەکى ساختە درێژە بە کابووسى 50 بە 50 بدەن و مێژوویش چەواشە بکەن و بەخەڵکیش بڵێن پارتى هەموو جومگەسەرەکییەکان کە مافێکى رەواى خۆیەتى بەتایبەتى هەر دوو سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتى کوردستان ، ئەوەش مافێکى رەواى پارتى دیموکراتى کوردستان و هەرگیز خۆسەپاندن نییە

چونکە پارتى خاوەن دەنگى زۆرینەى خەڵکى کوردستانە ، هەمیشە ڕێزى لە هەڵبژاردن و ئەنجامەکانى گڕتووە ، لە هەمانکاتیشدا بەهۆى ئەو بەرگریکردن و بەرپرسیاریەتییە مێژووییەى کە بە ئەستۆى گڕتووە جیاواز لە هەموو لایەنەکانى دیکە، بەتایبەتى کە ڕێبازێکى پیرۆزەوە سەرچاوەى گڕتووە و ئاڵاهەڵگرەکەشى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى و ئەمڕۆش سەرۆک مسعود بارزانى رابەرایەتى قوتابخانەى کوردایەتى و کۆڵنەدان دەکات ، ئەوەش وایکردووە رۆژ بە رۆژ لە گەشەسەندنى جەماوەرى بێت

بەدڵنییاییەوە ، ئەگەر پارتى نەبووایە، پرسێک بەناوى دۆزى کورد و قەوارەیەک بە ناوى هەرێمى کوردستان بوونى نەدەما ، بەڵام ئەم قوتابخانە و ڕێبازە وایکردووە کوردایەتى و نیشتیمانپەوەرى و پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیمان لەسەرووى هەموو بەرژوەندییەکى دیکەوە ، چونکە پارتى و بارزانى شوناسێکى مێژووى خاوەن سەنگ و جەماوەرییە نەک تەنیا لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق بەڵکو لەسەر ئاستى هەموو ناوچەکەدا ، ئەمڕۆش ئامانج و ستراتیژى سەرەکیی پارێزگارکردن لەو دەستکەوتانەیە کە بەرهەمى خەبات و قوربانیدانى دەیان ساڵە و ئینجا سەقامگیرى و ئارامییە ، ولە ئێستاشدا هەوڵەکانى بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکوومەتێکى بەهێزتر و کاراتر بۆ فەراهەمکردنى خزمەتگوزارى و دابینکردنى ئارامى و ئاسایش و ئازادى خەڵکى کوردستان

ئەو لایەنانەى دهۆڵى ئەوە دەکوتن گوایە دەتوانن حکوومەت پێکبهێنن و خزمەتى خەڵک بکەن ، ئەى 35 ساڵە بۆ نەیانتوانیووە خزمەتى شارێکى وەک سلێمانى بکەن ، بۆچى نەیانتوانیووە ڕێگرى لە مافیاگەرێتى و کوشتن و ڕفاندن و دروستکردنى کارگەیى ماددەى هۆشبەر بگڕن ؛ بەدڵنییاییەوە دەوڵەتدارى و خزمەتکردنى نیشتیمان خەڵکى دڵسۆز و کوردپەوەرى دەوێت ، نەک دروشمى بڕیقەدار ، ئەو لایەنانە خۆشیان باش دەزانن ، ئەگەر پارتى و بارزانى نەبێت ، نەک ناتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە و حکوومەت پێکبهێنن ، بەڵکو وەک ئەوانى پێش خۆیان لە دورى بازنەیەکى بەتاڵدا دەخوڵێنەوە ،بۆیە ئەوەش گەلى کورد متمانەى پێبەخشیووە و چاوەراوانێ لێیەتى تەنیا پارتى دیموکراتى کوردستانە و پارتى هەموو پۆست و بەرپرسیاریەتییەکى لە هەر ئاستێک بێت بەتایبەتى هەر دوو سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان وەک مافێکى رەوا

 

ئەگەر یەکەمن لە کوردستان و عێراق و پارچەکانی کوردستان بۆ ئەو جورئەتەتان نییە پەرلەمان کارابکەنەوە و گرفتەکان چارەسەر بکەن و کابینەی دەی حکوومەت پێک بهێنن، بەڵام چۆن دەزانن کەوا خوای مەزن یەکە و خالقی جیهانە ئەواش دەزانن کەوا بێ پارتی مەحاڵە حکوومەت پێکهێنان نەک هەر ئەوە بەڵکو سەرۆکی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پارتی کە زۆرینەى دەنگى جەماوەرى کوردستانى بەدەستهێناوە ، بۆ بەرگریکردن و خزمەتکردنى مافەرەواکانى گەلى کوردستانە ، مێژووییەکى پڕشانازى وسەروەرى ڕێباز و قوتابخانەیەک کە ناخى گەلێکى دڵسۆز و خۆڕاگر هەڵقوڵاوە بەرەو داهاتوویەکى گەشتر و کوردستانێکى ئاوەدانتر

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆڵی ئافره‌ت له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا

یاسین

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

بەڕێز مەسرور بارزانی تەلارسازێکی رێنیسانسی کوردستان

سەڵاح