zagros news agency

ئیسرائیل: ئیمارات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران داوای هاوکاریی لە ئێمە کردووە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-7-2026، وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیمارات پەنای بۆ ئیسرائیل بردووە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران. وەزیرەکە جەختی لەوە کردەوە کە تەلئەڤیڤ مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی تایبەت بە سیستەمی بەرگریی بۆ ئەبوزەبی دابین کردووە.

ڕۆژنامەی “مەعاریف”ی عیبری لە زاری وەزیری گەیاندنی وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردەوە کە ئیماراتییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی مووشەکە بالیستییەکان یەکێکن لە گەورەترین تەحەدییەکان، هەر بۆیە داوای هاوکارییان لە ئێمە کردووە.”

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم لێدوانانەی وەزیر، یەکەم پشتڕاستکردنەوەی فەرمییە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە میدیاکانی ئیسرائیل دەربارەی دابینکردنی سیستەمی قەڵغانی ئاسنین بۆ ئیمارات بڵاو دەکرانەوە.

پێشتر ئیمارات ڕووبەڕووی چەندین هێرشی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ببووەوە، کە بڕێکیان زیانی گیانی و ماددییان لە چەندین دامەزراوەی ئەو وڵاتەدا لێ کەوتبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر لیڤەربوڵ بەدەستهـێـنا

یاسین

ئێران ٢٣ سندووقی هەڵبژاردن لە عێراق دادەنێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی

سەڵاح