zagros news agency

لەسەر گەندەڵی بە 10 ساڵ زیندانی سزا درا

ئەمڕۆ سێشەممە، 7-7-2026، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، فەرمانبەرێکی وەزارەتی نەوت بە تاوانی گەندەڵکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار لە سامانی گشتی لە پارێزگای نەینەوا سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دادگای تاوانەکانی نەینەوا، بڕیارێکی بە غیابی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە دژی کارمەندێکی یەکێک لە وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی لە پارێزگاکە دەرکردووە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی گەندەڵی بڕی یەک ملیار و 174 ملیۆن و 287 هەزار دینار سزا درا.
راشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیە هی داهاتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بووە لە وێستگەکەدا لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەمی 2025.
ڕوونیشیکردەوە، دادگا بڕیارەکەی دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدا هاتوون داوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (315) لە یاسای سزادان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەی تونێلێکی حیزبوڵا شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان دەکات بە دوو له‌ته‌وه‌

سەڵاح

کارمەندێکی مۆساد چەند نهێنییەک دەربارەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان ئاشکرا دەکات

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیارانمان دەکەین

یاسین