zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

شه‌وی ڕابردوو چوارشەممە 2026/7/8،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە  پاتريك دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی  باڵیۆزی فەرەنسای کرد بۆ هەوڵ و کاره‌كانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاريکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.

له‌ ديداره‌كه‌دا  يان برێم؛ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پاکستان زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی هەڵاتن

یاسین

وەزیری بازرگانیی عێراق: ئەوانەی مووچەیان لە 1.5 ملیۆن دینار زیاترە پسوولەی خۆراکیان دەبڕدرێت

سەڵاح

گەرمیان یادی 55 هەزار قوربانیی ئەنفال دەکاتەوە

سەڵاح