ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەهەواڵێکی نوێیدا ڕیگەیاند یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ کەریم ئادێمی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە بەهەموو ئەو مەرجانە ڕازی بووە،کە یانە کەتەلەلۆنیەکە بۆ داناوە و بارساش بەهەمان شێوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت نرخی ئێستای ئادێمی سەرووی 35 ملیۆن یۆرۆیە و لەهاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند کۆتایی دێت،بۆیە یانەکەشی دەیەوێت زووتر یاریزانەکە بفرۆشێت تاکو بتوانێت قازانجێکی دارایی گەورەی لێبکات،ئێستاش بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە و تەنها ماوە هەردوو یانەی ڕێک بکەون لەسەر گرێبەستەکەی.
کەریم ئادێمی تەمەن 24 ساڵ وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لەگەڵ زەرد پۆشەکانی دۆرتمۆند و لەکۆی 39 یاری 10 گۆڵ و 6 ئەسیستی هەبووە،کە خێرایی و کارامەیی و بڕینی بەرگریکاران بارسای سەرسامی ئەو ئەستێر ئەڵمانیە کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

