zagros news agency

ڕۆناڵدۆ: ئیسپانیا لە ئەرجەنتین باشتر بوو و ڕۆدری شایستەی تۆپی زێڕینە

ئەفسانەی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ ڕایگەیاند کە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردووە و سەرەڕای ئەوەی بە جیاوازییەکی گەورەی گۆڵ نەیانبژاردووە، بەڵام جیاوازی ئاست و کوالیتی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەدا زۆر گەورە بووە.

ناوبراو لەبارەی شێوازی یاریکردنی ئەرجەنتین و بەراوردکردنی بە فەلسەفەی ئیسپانییەکان ڕوونی کردەوە کە تەنانەت لەگەڵ بوونی مێسیشدا، ئەرجەنتینییەکان نەیانتوانیوە ڕکابەری ئیسپانیا بکەن، چونکە لەم مۆندیالەدا هەرگیز تۆپی پێیەکی جوانیان پێشکەش نەکردووە و تەنها پشتیان بە شەڕکردن بەستووە.

لە کاتێکدا بۆ بردنەوەی مۆندیال پێویستت بە کۆمەڵە و هێزی تەواوی تیپەکە هەیە نەک تەنها یەک یاریزانی بەهرەمەند. لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆدری کاندیدی ژمارە یەکە بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین، چونکە دیارترین و کاریگەرترین یاریزانی پێکهاتەی ئیسپانیا بووە لەم مۆندیالەدا و ئەم دەستکەوتە مێژووییە قورساییەکی زۆری دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی براوەی خەڵاتەکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیتیحاد هەوڵدەدات دەستکەوتێکی بێ وێنە بەدەستبهێنێت

یاسین

رۆدری خەون بە بەدەستهێنانی باڵۆن دۆڕ دەبینێت

یاسین

لەنێو ژووری جل گۆڕینی بارسا بۆتە شەڕ لەنێوان دوو یاریزان

یاسین