zagros news agency

عەلی زەیدی له واشنتۆن بەشداریی کۆنفڕانسێکی کەنداو سەبارەت به شەڕی ئێران دەکات

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری بەرەو واشنتۆن بەڕێ دەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار به شەفەق نیوزی راگەیاند که گرنگترین تەوەرەکانی ئەم سەردانە فەرمییە بریتین لە:

کۆنفرانسی کەنداو: زەیدی لە ١٧ی ئەم مانگەدا بەشداری لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا دەکات لە واشنتۆن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییە سەربازییەکانی ئەمدواییەی نێوان واشنتۆن و تاران، لەگەڵ داڕشتنی نەخشەی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ”.

ئازادکردنی ٣٠ ملیار دۆلار: شاندی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆ دەکات بۆ لادانی دەستبەسەرداگرتن لەسەر بارمتەیەکی بانکیی عێراق بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار، بە مەبەستی دروستکردنی سندوقێکی دارایی لە ئەمریکا بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان.

دۆزینەوەی دەروازەی بەدیلی نەوت: بەهۆی قەیرانی گەرووی هورمز و لێکەوتە ئەمنییەکانی، عێراق هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی نوێوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەناردەی نەوتی خۆی بپارێزێت و داهاتەکانی زیاد بکات.

داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا: لەم گەشتەدا پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامەی ئەمنی و داهاتووی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقدا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

مالیکی: عێراق دەتوانێت بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت

سەڵاح

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی نەوت پاشەکشەی زیاتریان بەخۆوە بینی

گوران