zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید بە ڕیکۆردێکی مێژوویی پێشەنگی مێژووی مۆندیالی گرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی دەستکەوتێکی مێژوویی بێ وێنە لە مۆندیالی 2026 تۆمار بکات، پاش ئەوەی ڕیکۆردی مێژوویی گۆڵ تۆمارکردنی یانەکانی لە مۆندیالدا شکاند، ئەو ڕیکۆردەی کە بۆ ماوەی 72 ساڵ بە ناوی یانەی هۆنفیدی هەنگارییەوە مابووەوە.

دوای دوو گۆڵەکەی جود بێڵینگهام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر نەرویج، کۆی گۆڵەکانی یاریزانانی یانەی مێرەنگی لەم مۆندیالەدا گەیشتە 19 گۆڵ. بەمەش ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی پێش ژمارە پێوانەییەکەی یانەی هۆنفید لە ساڵی 1954، بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ساڵی 2014، و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ساڵی 2022 کەوت کە هەریەکەیان خاوەنی 18 گۆڵ بوون.

لە نێو ئەم دەستکەوتە گەورەیەدا، کیلیان مباپێ بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدریددایە لەم پاڵەوانێتییەدا، دوای ئەویش جود بێڵینگهام بە شەش گۆڵ لە پلەی دووەم دێت. هەروەها ڤینیسیۆس جۆنیۆر چوار گۆڵ و ئاردا گولەریش پێش ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی تورکیا یەک گۆڵی تۆمارکردبوو، بەمەش زلهێزەکەی ئیسپانیا ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە لوتکەی مێژووی مۆندیالدا نووسییەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشە دەکەوێتە نێوان پێرێز و ئەنشیلۆتی

یاسین

سەرۆکی ئەلقادیسیە راستیەکەی سەبارەت بە دانوستانەکانی مۆرینیۆ ئاشکرا دەکات

یاسین

رۆناڵدۆ دەیەوێت فێرناندێزی هاونیشتیمانی رازی بکات بۆ یانەی نەسر

سەڵاح