پۆلیسی كەركووك ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی دوو مێرمنداڵی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە ڕفاندن و دەستدرێژیكردن و كوشتنی كچیكی تەمەن سێ ساڵان.
پۆلیسی كەركووك لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردۆتەوە، پەردەی لەسەر یەکێک لە دڵتەزێنترین ڕووداوە تاوانکارییەکانی شارەکە لاداوە و رایگەیاندووە كە توانیویانە دوو تۆمەتباری مێرمنداڵ (كە تەمنیان 10 و 12 ساڵە) دەستگیر بکەن.
ئەو دوو مێرمنداڵە كوڕە هەڵساون بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن سێ ساڵان بۆ بنكەیەكی وەرزشی لە گەڕەكی یەكی حوزەیران، دواتر دەستدرێژییان كردووەتە سەری و دواتریش کوشتوویانە.
بەپێی زانیارییەكان هەردوو كوڕەكە دوای ئەوەی دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچەكە، هەر لەنێو بنكە وەرزشییەكە كوشتویانە، هێزە ئەمنییەكانیش کچەکەیان لە شوێنی رووداوەكە بە مردوویی دۆزیبووەوە.
پۆلیسی كەركووك جەختیشی كردەوە كە هەردوو منداڵە تۆمەتبارەكە دانیان بە تاوانەكە و كوشتنی كچە سێ ساڵانەكە داناوە.

