zagros news agency

زێڕ و زیو بە توندی پاشەکشەیان کرد

 

​ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی دابەزین بوونەوە و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا پاشەکشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,053.01 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 130,307.14 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 130.31 دۆلار جێگیر بوو.
​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان نزمبوونەوەی زیاتریان تۆمارکرد و عەیارەی 21 چووەوە ژێر هێڵی 900 هەزار دینار؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 936,317 دینار، عەیارەی 21 پاشەکشەی کرد بۆ 893,757 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 766,078 دینار.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ لەژێر فشاری توندی دابەزیندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 57.92 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,862.27 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.86 دۆلار جێگیر بووە.

​بۆ هۆکاری ئەم دۆخەش، شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا و ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بوونە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت؛ ئەم گۆڕانکارییە خێرایانە بوونەتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەر بۆرسەی جیهانی و گۆڕینی ئاڕاستەی وەبەرهێنەران لە کاتی چاوڕوانکردنی سیاسەتەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف.

هەواڵی پەیوەندیدار

موقتەدا سەدر: سیاسییە گەندەڵەكان بۆیان نییە سەردانی مەزارگەی باوكم بكەن

یاسین

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانييان ئه‌مڕۆ له‌ يادى (41) ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا

یاسین