بە سەرپەرشتی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمی کوردستان (2915) خوازیار بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
بە بەشداری (2915) خوازیار تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە (15) سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (6 تاکو 9/ 2026/7) تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بەڕێوەچوو، بڕیارە کاتژمێر 6ى ئێوارە ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت و دواتریش پڕۆسەی ناونوسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.
بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (result):
https://lc.digital.gov.krd/#/login
تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test) بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.

