ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتد لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی ئەندرێی سانتۆسی بەڕازیلی لەیانەی چێڵسیەوە ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ ماوەی 5 وەرز تاکو ساڵی 2031 لەگەڵ مان یوو گرێبەستی دەبێت،کە ئەمە دەبێتە یەکێک لە گرێبەستە گەورەکانی یانەکە لەم هاوینە.
بەپێی سەرچاوەکان بێت سانتۆس بەبڕی 58 ملیۆن یۆرۆ بۆندەکەی واژوو کراوە،ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵی 2023 لە یانەی ڤاسکۆ دێ گامای جێهشت،کە هەر لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە پەروەردەی وەرزشی وەرگرت بوو.
ئەندرێی سانتۆسی تەمەن 22 ساڵ لەگەڵ چێڵسی وەرزی ڕابردوو بەشداری 43 یاری کرد بوو،خاوەنی دوو گۆڵ چوار ئەسیست بوو،وە یەکێکە لەچەکە گرنگەکانی چەقی ناوەڕاست و مان یوو دەیەوێت لەداهاتوودا بیکاتە یەکێک لە یاریزانە تایبەتەکانی خۆی.
“سەرکار ڕێبوار”

