ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕایانگەیان یانەی مانچێستەر سیتی چۆتە نێو ململانێی کڕینی ئەیوب بوعیدی ئەستێرەی لاوی مەغریبی،کە ئامادەیە نرخێکی زۆر بداتە بەردەستی لیل لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە،بەڵام یانە فەڕەنسیەکە ئامادە نییە ئاوا بەئاسانی دەسبەرداری ئەو ئەستێرە بێت.
بەپێی زانیارییەکانی سکای سپۆرت بێت لیل داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ بوعەیدی و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری نییە، مان سیتیش بەردەوامە لەگفتوگۆ کردن لەپێناو دابەزاندنی ئەو نرخە،بەڵام یانەکەی فەڕەنسا بەهیچ شێوەیەک لەو نرخە کەمتر ناداتە هیچ یانەک.
ئەیوب بوعەیدی لەم مۆندیالەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب وەگو ئەستێرەیەک درەوشایەوە و سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشا،مان سیتی و پاریس سانجێرمان و ئارسێناڵ ململانێ دەکەن لەپای بەدەست هێنانی ئەو ئەستێرەیە،مان سیتیش نزیکترین یانەیە تاکو ئێستا.
“سەرکار ڕێبوار”

