zagros news agency

گورزێکی کوشندە بە بارسێلۆنا دەکەوێت و پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لەهەوڵێکی ناخۆش و پڕ زەحمەتی بۆ هاندەرانی یانەکەی بارسێلۆنا پێکانی فرانکی دی یۆنگی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ڕاگەیاند،ئەمەش دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە لەیارییەکانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا،کە بەگوێرەی زانیارییەکان پێکانەکەی سەختە.

بەپێی قسەی ئاس بێت دی یۆنگ بۆ ماوەی 3 مانگ لەیاریگاکان دوور دەبێت،کە ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ یانەی بارسێلۆنا و هانزی فلیکی ڕاهێنەریش بەدوای چارەیەکی نوێ دەبێت بگەڕێت بۆ شوێنی دی یۆنگ.

دی یۆنگ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری مۆندیالی کرد و لەقۆناغی 32 بەلێدانی یەکلاییکەرەوە لەخاڵی سزا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب دووچاری شکست هاتن و ماڵئاواییان کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دیشامپ بەر لە یاری سوید لێدوانی دا

ahamd.luqman

شەڕێکی خوێناوی کە لە مێژووی مۆندیالدا رویداوە

یاسین

شۆکێکی گەورە بۆ ئیسپانیا

ahamd.luqman