zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند  لە سبەینێوە ناو تۆمارکردن بۆ خولەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناو تۆمارکردن بۆ خولی نوێی فێرکاری زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/١٥) تاوەکو ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/٢٠) لە سێنتەری زمانی زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئەم خوازیارانەی خوارەوە دەتوانن سودمەندبن لە ناو تۆمارکردن لە خولەکان؛

– ئەو خوازیارانەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردوە.
– ئەو بەشداربوانەی کە ئێستا لە خولەکاندان و ئاستی پێویستیان تەواو نەکردووە.
– ئەو خوازیارانەی بڕوانامەی تۆفل و ئایڵتس یان هەیەو نمرەی پێویستیان نەهێناوە.
– ئەو خوازیارانەی بڕوانامەی سێنتەری زمانیان بەدەست هێناوە و نزیک دەبێتەوە لە بەسەرچون.

تێبینى: خوازیار پێویستە سەردانى سێنتەرى زمان بکات لە زانکۆکانى کوردستان بۆ بڕینى وەسڵ و دواتریش ئەبلۆدکردنى لە سیستمى (lc.digital.gov.krd) بەمەبەستى تەواوکردنى ڕێکارەکانى پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن لە خولى فێرکارى زمانى ئینگلیزى.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەى مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٦٤)ەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

یاسین

حکوومەتی هەرێم قەیسەریی هەولێر نۆژەن دەکاتەوە و هاوکاریی زیانلێکەوتوان دەکات

سەڵاح

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: لە پرسی مووچە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە

سەڵاح