zagros news agency

زەیدی: ئەمریکا گرنگترین هاوبەشی ستراتیژییە لە جیهاندا

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی هاوبەشە و جەختی کردەوە کە ئەمریکا گرنگترین هاوبەشی ستراتیژییە لە جیهاندا. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە ئەمنییەکان توانای پاراستنی خاکەکەیان هەیە و دوای ٣٠ی ئەیلوولی داهاتوو هیچ پێویستییەک بە مانەوەی فەسائیلە چەکدارەکان نامێنێت.
تەوەرە سەرەکییەکانی گوتارەکەی سەرۆک وەزیران لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی:
ڕاگەیاندنی هاوبەشیی نوێ: زەیدی ڕایگەیاند: “سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی نوێیە، و هاتووین بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر داهاتووی پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بکەین، چونکە ئەمریکا گرنگترین هاوبەشی ستراتیژیی ئێمەیە لە جیهاندا.”
چارەنووسی فەسائیلە چەکدارەکان: سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد کە چەکێکی زۆر لە هەندێک لە فەسائیلەکان وەرگیراوەتەوە و هۆشداری دا کە: “دوای ٣٠ی ئەیلوولی داهاتوو، هیچ پێویستییەک بە بوونی هیچ فەسائیلێکی چەکدار نابێت، چونکە هێزە ئەمنییەکانمان توانای پاراستنی خاکی عێراقیان هەیە.” ئاماژەی بەوەش کرد هەر لایەنێک کە ڕوو لە کاری سیاسی بکات، هاوکاریی لەگەڵدا دەکرێت.
ئابووری، نەوت و پێگەی عێراق لە ئۆپێک: زەیدی ڕایگەیاند کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەچنە ناو بازاڕی عێراقەوە، هاوکات جەختی کردەوە کە: “عێراق داوای پشکێکی دادپەروەرانە لە ڕێکخراوی ئۆپێکدا دەکات.”
زیانەکانی تیرۆر و پێگەی کوردستان: سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە زیانەکانی عێراق بەهۆی تیرۆرەوە گەیشتووەتە پتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلار، و لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە کە: “کوردستان بەشێکی گرنگ و بنەڕەتییە لە عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمانی مەسرور بارزانی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە 

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

یاسین

‎كەشناسی هەرێم: بارانی بە لێزمە و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە

گوران