دۆمەینی فەرمی تێلێگرام بۆ بەستەرە کورتکراوەکان (t.me) بە تەواوی گەڕایەوە سەر هێڵ و کارا کرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە لایەن تۆمارکەری دۆمەینەکانەوە (Domain Registrar) بەهۆی aسەرپێچییەوە ڕاگیرابوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ، تێکچوونی ئەم بەستەرە کورتکراوەیە بووە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان بەکارهێنەر لە جیهاندا نەتوانن لە ڕێگەی کورتەبەستەرەکانەوە بچنە ناو چەناڵەکان، گرووپەکان و ئەکاونتە تایبەتەکانی تێلێگرامەوە.
هەرچەندە تێلێگرام ڕایگەیاندووە کە کێشەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە لایەن دابینکەری خزمەتگوزارییەکەوە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلاتفۆرمەکە لەگەڵ کێشەی نەهێشتنی بەستەری ناڕەوا و چەتەگەریی سەر ڕێگەی ئەم دۆمەینە ڕووبەڕووی گوشار بووەتەوە. ئێستا بەستەرەکە بە تەواوی کاردەکاتەوە و بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوازی ئاسایی پێشوو بەکاری بهێننەوە.

