zagros news agency

پشتیوانى بڕیارى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین ئەرکێکى نیشتمانییە

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

هەر لە سەرەتاى دەستپێکردنى کاروهەنگاوەکانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان بەسەرۆکایەتى مەسروور بارزانى، نەیارانى کوردستان چ لە سەر ئاستى ناوخۆ و چ لەسەر ئاستى دەرەوە ، ئەوەى لە تواناییان بووە بۆ دروستکردنى کۆسپ و قەیرانسازى و سیناریۆى قێزەوەن بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنى پلان و پرۆژەکان کە هەموویان لە خزمەتى خەڵکى کوردستان و جێبەجێکردنى یاسا و چاکسازى ئیداریی ودارایی و ڕێگریکردن لە مافیا و گەندەڵکاران  بووە.

وێراى هەموو ئەو دەنگە ناشاز و پۆپۆلیستیانەى نەیارانى ناوخۆیی بە پشتگیرى دەرەکى بەڵام کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان ، رژدبووە لە سەر گڕتنەبەرى هەموو ئەو بڕیار و ڕێکارانە دروستانەى کە پێوست دەکات لە پێناو خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و چارەسەرکردنى کێشەکان بێت و ڕێگریکردن بێت لەو گەندەڵ و مافیاکار و هەڵپەرستانەى کە تەنها بیرلە بەرژوەندى کەسى و حزبى خۆیان دەکەنەوە هەنگاو پێوست گیراوەتە بەر .

هەموو ئەو بڕیارانەى حکوومەتى کوردستان چ لە بوارى دابەزاندنى نرخى کارەبا و ئاو و پێبژاردەکان ، هەنگاوەێکى وردبینانە و بەهێزى حکوومەتى کوردستانە لە پێناو باشکردنى ژیانى خەڵکى کوردستان و بەڕەچاوگرتنى بارودۆخى ژیانى خەڵک و تێپەڕاندنى قەیرانە دەستکردنەکان ، هەر بۆیە بڕیاردانى پێوست بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین هەنگاوێکى دروستە لەکاتێکى گونجاودا.

وەک چۆن لەماوەى رابردوو لە پێناو پارێزگاریکردن لە ژیان خەڵک و بەهەدەر چوونى داهاتێکى زۆر و ئینجا پارێزگاریکردن لە ژینگە ، پرۆژەى کارەبا نیشتیمان و مۆلیدەکان بووە کارەبایەکى ستاندار بە شێوەى پرۆژەى روناکى و کارەبایەکى 24 کاتژمێرى لە سەرانسەرى کوردستان ، ئینجا بڕیارى بە دیجیتاڵکردنى پرسى مووچەى فەرمانبەران و بە شێوەى پرۆژەیەکى هەژمارى من  و ئینجا داخستنى پاڵاوتگە نایاساییەکان و پاککردنى ژینگەى کوردستان ، تا پارێزگاریکردن لە ژیانى خەڵک و ئینجا دانانى کامیرایی کۆنترۆڵکردنى تیررۆیشتن و کامیرایی خاڵ بە خاڵ لە سەر شەقام و ڕێگە سەرەکییەکان ناو و دەرەوەى شارەکان ، هەموو ئەم بڕیارە باش و گونجاوانەى حکوومەتى کوردستان لەلایەن دەنگە نەیار و پۆپۆلیستتەکان و خۆپەرستەکان جێگەى ناڕەزایی بوو ، بۆیە ئێستاش بەم بڕیارە جارێکى تر وەک چەواشەکارییەکانى پێشووتر بەردەوامن لە ناڕەشکردنى ڕووخسارى خۆیان و دژایەتیکردنى حکوومەتى کوردستان بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین کە لە خزمەت بەرژوەندى گشتى خەڵکى کوردستانە

بەهەڵوەستەکردن لە سەر بڕیارەکانى دوێنى و ئێستاى حکوومەتى هەرێى کوردستان ، ڕاستە کۆسپ و ئاستەنگ لەبەردەمى دروست دەکرێت ، بەڵام رۆژ بە رۆژ دەرئەنجامە باشەکانى بۆ هەمووان دەبینرێت و پۆپۆلیست و نەیارانى حکوومەتى کوردستانیش هەمیشە لە سەنگەر دژایەتى وەستاونەتەوە و پابەندى بڕیارەکان نەبوو ، بەڵام حکوومەتى کوردستان بە هەموو هێزوتوانایەکەوە لە پشتى وەستاوەتەوە و گوێى بە دەنگى ناپەرپرسانە ئەو کەس ولایەنانە خۆپەرستانە نەداوە و تا ئەو بڕیارە بە خراپ بە خەڵکى کوردستان بفرۆشنەوە ، هۆکارەکەشى بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە حکومتى کوردستان بەرپرسیارە بەرامبەر بەخەڵکى کوردستان و خاوەن بڕیار و کردارى خۆیەتى و قازانج و بەرژوەندى وڵات و گەلەکەى لە پێش هەموو بەرژوەندییەکى کەسى و حزبى دادەنێت ، ئەوەش یەکێکە لە بنەما بەهێزەکانى کابینەى نۆیەم ، لە ئێستاشدا حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەخێرایی هەنگاوەکان بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزیکە

ئەم کاروهەنگاوەکان ، باوەر و دیدگاى سەرۆکوەزیرانى کوردستان و کابینەى نۆیەمە کە لەسەر بونیاتنراوە ، بەدڵنییاییەوە ڕەخنەى دروست و  تەندروست هەمیشە جێگەى ڕێزە و کارى لەسەر دەکرێت ، بەڵام هەوڵدا بۆ  کارى تێکدەرانە و شێواندن  و بەلاڕێدا بردنى راستییەکان ، هەرگیز لەلایەن حکوومەتەوە گوێى لێ ناگیرێت ، چونکە حکوومەت دامەزراوەیەکى بەپرسیارە کارى خۆى لە قازانجى خەڵکى کوردستان وبەهێزکردنى پایەکانى حکومڕانى کوردستان دەبینێتەوە ، بەتایبەتى کە لەم قۆناغە مێژووییەدا حکوومڕانى هەرێمى کوردستان زۆر بە ئیرادەیەکى بەهێزوپۆڵایینەوە بڕیار لە سەر ڕووبەڕووبوونەوەى کێشە و گرفتەکان دەدات بۆ یەکلاکردنەوەى پرسەکان ، بەدڵنییاییەوە ، بڕیارى دابەزاندنى نرخى بەنزینش یەکێکى دیکەیە لەو هەنگاو بڕیارە گرنگانەى حکوومەتى کوردستانە و هەرکەسێک تۆزقاڵێک دڵسۆزى بۆ ئەم خاکە و وڵاتە و خەڵکى کوردستان هەبێ دەبێ پشتیوانى ئەم هەنگاوەى حکوومەتى کوردستان بکات نەک بۆ مەبەستى حزبى  و بەرژوەندى چەند کۆمپانیا و خاوەنکارێک دژایەتیی بکات ، ئەوەش شەڕمەزارییەکى گەورەیە و هیچ ناچێتە چوارچێوەى ڕەخنە و ناڕەزایەتییەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

شوناس وڕێبازی بارزانی وه‌ك رۆژی ڕووناكه‌ بۆ كوردوكوردستان

سەڵاح

خوێندنی ئۆنلاین قەڵغانێک بۆ پاراستنی قوتابیان

دڵشاد

مەسروور بارزانى سەرکردەیەک هەرگیز مێژوو لە بیرى ناکات

سەڵاح