zagros news agency

پێرێز تەنها چەند هەنگاوێکی ماوە بۆ گواستنەوەی ئـەستێرەیەک

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرپەرشتی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕۆدری هێرناندێزی گەورە ئەستێرەی ناوەڕاست و باشترین یاریزانی مۆندیال،کە بەگوێرەی سەرچاوەکان بێت ڕیاڵ مەدرید نزیکە لەوەی لەگەڵ یاریزانەکە ڕێککەوێت.

مارکا ئاماژەی بەوە کردوە ڕیاڵ مەدرید لەسەر مەرجە تاکە کەسییەکان زۆر نزیکن لەگەڵ ڕۆدری و یاریزانەکە لاری نەبووە لەوەی پەیوەندی بە مێرێنگی بکات،بەڵام ئەوەی لەم ساتەدا بەربەستی سەرەکیە بەرپرسانی یانەی مان سیتین،کە یانەکە ئامادە نییە بەنرخێکی کەم دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.

ڕۆدری ئاستە بەرزەکەی لەمۆندیالدا هەمووانی سەرسام کردەوە جارێکی دیکە سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی گەورە،کە لەم مۆندیالەدا دەکو باشترین یاریزان دیاریکرا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول چاوی لە ئەستێرەیەکی میسرییە

یاسین

دۆناڵد ترامپ لەکۆشکی سپی میوانداری ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

گورزێکی گەورە بۆ مانچستەر سیتی

یاسین