zagros news agency

لو کۆلەر کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند لو کۆلەر لە تەمەنی 59 ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و مێژوویەکی دەوڵەمەندی لەگەڵ گرووپی SICK OF IT ALL بۆ جەماوەرەکەی جێهێشت.

ئەندامانی گرووپەکە هەواڵی کۆچی دوایی کۆلەریان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، تێکچوونی باری تەندروستی بووەتە هۆی کۆچی دوایی و ئەم ڕووداوە زیانێکی گەورەیە بۆ موزیکی هاردکۆر لە سەرانسەری جیهاندا.

گرووپەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، سالی 2026 بڕیاربوو یادئاهەنگی 40 ساڵەی دامەزراندنی گرووپەکە بێت و کۆلەر بڕبڕەی پشتی ئەم ڕێوڕەسمانە بوو.

براکەی پۆینت کۆلەر ڕوونیکردەوە، نەخۆشییەکە لە ئایاری 2025 گەڕابووەوە و باری تەندروستی براکەی تێکدا. لو کۆلەر لە 1986 لەگەڵ براکەی ئەم گرووپەی لە نیویۆرک دامەزراند و توانییان زیاتر لە 500000 کۆپی لە ئەلبومەکانیان بفرۆشن.

دەستپێکی نەخۆشییەکە بۆ ساڵی 2024 دەگەڕێتەوە کاتێک گەشتە هونەرییەکانی ڕاگرت تا چارەسەر وەربگرێت بەڵام لە کۆتاییدا نەخۆشییەکە سەرکەوت و کۆتایی بە ژیانی هونەرمەندەکە هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیرین عەبدولوەهاب بە بەرهەمی نوێ لە هاوینی ئەمساڵ دەردکەوێتەوە

ART

ميل گيبسن داوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات

ART

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی ماددەی هۆشبەر لەبارەی هاندا ئێرچێل بەردەوامن

ART