zagros news agency

سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی نوێی كۆریای باشوور كرد

به‌يانيى ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و بۆ خۆناساندن، پێشوازیی لە بەڕێز ئیون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست؛ هەروەها ئامادەییی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارييه‌كانى كۆرياى باشوور، جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریا و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم کایەکاندا کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز ئیون گیوو شیم وێڕاى ستايشكردنى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا، خۆشحاڵیی خۆى بۆ دەستپێکردنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووسینگەی مالیکی: کشانەوەی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕاست نییە

یاسین

پارێزگاری دهۆک وەک باشترین کەسایەتیی سەرکردە لە بواری کارگێڕیدا بەربژێر دەکرێت

گوران

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت

سەڵاح