zagros news agency

دەرهێنەری فیلمی بەناوبانگی “The Mask” کۆچی دوایی کرد

دەرهێنەری ئەمریکی چاک ڕاسڵ لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی بۆ چەندین دەیەی بەردەوام کارە دیارەکانی لە هۆڵیود پێشکەش کرد.

تیمەکانی فریاکەوتن ڕایانگەیاند، ڕاسڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە بێئاگایی دۆزراوەتەوە و پاشان گیانی لەدەستداوە. ڕاسڵ تەنیا دەرهێنەرێک نەبوو بەڵکو یەکێک بوو لە دروستکەرانی سینەمای بازرگانی لە دەیەی نەوەدەکاندا و ڕێگەی بۆ درەوشانەوەی ئەکتەرانی وەک جیم کاری و کامیرۆن دیاز و دواین جۆنسۆن خۆش کرد.

فیلمی “The Mask” کە لە 1994 بەرهەمهێنرا بە گرنگترین وێستگەی ژیانی هونەری دادەنرێت و سەرکەوتنێکی گەورەی لە شاشەکانی سینەمادا بەدەستهێنا.

ئەم فیلمە بووە هۆی دەرکەوتنی کامیرۆن دیاز بۆ یەکەم جار لە سینەمادا و دواتر بووە ئەستێرەیەکی جیهانی.

ڕاسڵ لەڕێگەی ئەم بەرهەمەوە پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار لە بواری کاریگەرییە بینراوەکاندا.

کۆچی دوایی ئەم دەرهێنەرە کاردانەوەی گەورەی لەناو کۆمەڵگەی هونەری هۆڵیوددا دروستکرد چونکە بە یەکێک لە بەتواناترین دروستکەرانی فیلمی ئاكشن و فانتاسیا دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : پێدانی زانیاری لەسەر ئەبو ئالا دە ملیۆن دۆلار خەلاتە

گوران

هەڵاوسانی ساڵانەی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتە ٦٠٪

یاسین

باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

یاسین