حکومەتی سووریا دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێک کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی چەندین تۆڕی ڕێگەوبانی سەرەکی، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییە ناوخۆیی و هەرێمییەکان و بوژاندنەوەی جووڵەی ترانزێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت عێراق، ئوردن، تورکیا و وڵاتانی کەنداو.
گرنگترین تەوەر و وردەکارییەکانی پلانەکە:
وڵاتان و پارێزگا سوودمەندەکان: نۆژەنکردنەوەی ئەم ڕێگەیانە (لەوانەش تەوەرەی نسیب–حەلەب لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی M45) بەستنەوەی نێوان سنوورەکانی ئوردن، تورکیا، کەنداو و عێراق ئاسانتر دەکات. هەروەها ڕێگەی دیمەشق–دێرەزوور پارێزگاکانی تەدمور، ڕەقە، دێرەزوور و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبەستێتەوە.
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان:
ڕێگەی نسیب – دیمەشق: نێزکەی ٤٠٠ ڕۆژ.
ڕێگەکانی دیمەشق – حومس و حومس – حەلەب (لەگەڵ بەستەرەی سراقب – ئیدلب): ٥٠٠ ڕۆژ بۆ هر یەکێکیان.
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی شەقامی دووەم بۆ دیمەشق – تەدمور – دێرەزوور: نزیکەی ٩٠٠ ڕۆژ.
سیستەمی ڕێگەپێدانی بەکرێ (BOT): کار دەکرێت بۆ نوێکردنەوەی دراسەی ئابووری بۆ پڕۆژەکانی “باکوور–باشوور” و “ڕۆژهەڵات–ڕۆژئاوا” تا وەک ڕێگەی بەکرێ لە ڕێگەی سیستەمی BOT جێبەجێ بكرێن.
ڕێککەوتنی بۆریی نەوتی کەرکووک–بانیاس: ئەم هەنگاوەی ڕێگەوبان هاوکاتە لەگەڵ ئیمزا کردنی یاداشتی تێگەیشتن لە واشنتن لە نێوان عێراق و سووریا (بە ڕەزامەندیی ئەمریکا) بۆ نۆژەنکردنەوە و گەڕاندنەوەی کار بۆ بۆریی نەوتی کەرکووک–بانیاس کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە وەستاوە. پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای “شیڤرۆن”ی ئەمریکییەوە بەڕێوە دەبرێت.

