zagros news agency

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆر لەسەر ئەرکی حکومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (Integrated Spatial Planning) راگەیاندوە.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری کردنی لە کۆرسەکاندا هەیە، دەتوانێت داواکاری لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات:
https://www.shiraka.nl/en/courses
بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندیدبونی بکات.

تێبینی:
✓ دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ڕێکەوتی (٢٤/ ٨/ ٢٠٢٦).

✓ بۆ زیاتر زانیاری تکایە لینکی کۆرسەکان بە ووردی بخوێننەوە.
✓ تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی دەدات

یاسین

سەگڤان سندی: حکومەتی فیدراڵ هیچ بەدواداچوونێک ناکات لەسەر هێرشە درۆنیەکانی کێلگە نەوتیەکانی کوردستان

دڵشاد

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند

سەڵاح