zagros news agency

یوفا بایکۆتی فیفا دەکات و کێشەی گەورە دروست دەبێت

دوای ئەوەی لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرا دەبێت ئینفانتینۆی سەرۆکی ئێستا یەکێتی تۆپی پێی جیهان تەمای ئەوەی هەیە ڕێژەیەکی پشکەکانی فیفا بفرۆشێتە لایەنێک لەپێناو قازانجی دارایی و پەیدا کردنی پارە،یوفا خێرا بەرپەرچی ئەم بابەتەی دایەوە و بەتوندی دژی ئەم کارە وەستایەوە.

سەرچاوەیەک لەنێو بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA ئاشکرای کرد ئەلێکساندەر چێفەرینی سەرۆک داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کردوە لەئەندامەکان و بەتوندیش دژی ئەم کارەی FIFA وەستاوەتەوە،کە لەسەرەتای ئەم دۆسیەیە ڕایگەیاند تۆپی پێ بۆ فرۆشتن نییە و ئەمە قبووڵ ناکرێت بەهیچ شێوەیە.

بەپێی زانیارییەکان بێت ئەگەر فیفا لەم بابەتی پشک فرۆشتنە نەکشێتەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یوفا کشانەوە و بایکۆتی خۆی ڕادەگەیەنێت لەسەرجەم چالاکییەکان و بێبەری بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت لە کارەکانی فیفا،کە ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ داهاتووی تۆپی پێ لە جیهان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک : لە توڕەیی یامال تێدەگەم

یاسین

کاردانەوەی ئێنریکی لەسەر کلاسیکۆ

sarkar

دوو یانەی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشانەوە

یاسین