کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەم ساڵ سیستمی دیاریکردنی تەمەن (Age Assurance Tech) بۆ گەشەپێدەرانی ئەپەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستدەهێنێت.
ئەم ئامرازە ڕێگە بە ئەپەکان دەدات تەمەنی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی دروست بپشکنن تاوەکو ناوەڕۆکی نەگونجاو لە منداڵان و مێرمنداڵان دووربخرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی گووگڵ دوای ئەوە دێت کە یاسای توند لە چەندین وڵات و ویلایەتدا بەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکاندا سەپێنراوە بۆ پاراستنی منداڵان لە ژینگەی دیجیتاڵیدا. بەم سیستمە نوێیە گووگڵ ئاسانکاری بۆ گەشەپێدەران دەکات تا بێ ئەوەی زانیاری کەسیی زۆر کۆبکەنەوە یان تایبەتمەندیی بەکارهێنەران پێشێل بکەن تەمەنی بەکارهێنەر پشتڕاست بکەنەوە.

