zagros news agency

یەكه‌م وه‌جبه‌ی زه‌وی لە دارەتوو دابه‌ش ده‌كرێت

بریارە سبەی قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەران لە ناحیەی دارەتوویی سەر بە قەزای بەردەڕەش دەست پێ بكات.

تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی داره‌تووی ڕایگەیاند: بەپێی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه‌ كە سبەی پێنجشەممە 639 پارچه‌زەوی وەکوو قۆناغی یەکەم به ‌شێوه‌ی تیروپشك بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی دارەتوو دابەش دەکرێت.

گوتیشی: ئەوە یەکەم جارە زەوی لە ناحیەی دارەتوو دابەش بکرێت و دابەشكردنەكە بەپێی خاڵبەندییە و لە قۆناغی یەکەمدا لە خاڵی 48 تاکوو خاڵی 21 زەوییان بەردەکەوێت.

بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو دەشڵێت: بۆ قۆناغی دووەم چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارە ئیداری و یاساییەکانین کە 550 فەرمانبەری دیکە دەگرێتەوە، ئەو زەوییانەی دابەشیش دەکرێن شوێنیان باش و گونجاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەکی ئەمریکای:حەماس زۆربەی دیلە ئیسرائیلییەکانی کوشتووە

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە

گوران

ترەمپ ئۆفەرێک دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی

سەڵاح