کۆمپانیای بەناوبانگی گەیاندنی خواردن و شتومەک DoorDash ڕایگەیاند کە دەستپێکردنی بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ گەیاندن بە درۆن بە ناوی DoorDash Air دەستپێکردووە ئەمەش دوای ئەوەی مۆڵەتی فەرمیی کریار (Part 135)ی لە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا (FAA) وەرگرت بۆ بەکارهێنانی درۆن بۆ مەبەستی بازرگانی.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەشی DoorDash Labs (بەشی ڕۆبۆتێک و تەکنەلۆژیای خۆکار) پەرەی پێدراوە کۆمپانیاکە سەرباری ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک Wing و Flytrex هەنگاو دەنێت بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێرخانی تایبەت بە خۆی تاوەکو تێچووی گەیاندن و کاتی چاوەڕوانی کەم بکاتەوە.
ئامانجی سەرەکی ئەم ئامرازە ئاسمانییانە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو داواکارییانەیە کە دوورییەکەیان لە نێوان ٣ بۆ ٥ مایڵدایە کە بەپێی ئامارەکان ٢٥٪ کاتی زیاتریان دەوێت بەهۆی زەحمەتی دۆزینەوەی گەیەنەری مرۆڤ (Dasher) بۆ ئەو مەودایانە.

